بەریتانیا و کوردستان لە رووی پەیوەندییەکانی نێوانیانەوە دەچنە قۆناغێکی نوێوە
جه‌یمس تۆنتن، كونسوڵی گشتی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا، پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد و رایده‌گه‌یێنێت كه دڵنیان له‌وه‌ی له قۆناخی داهاتوودا پێكه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان ده‌بێت.
هەر لەبارەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەندامانی پەرلەمانی به‌ریتانیا بە ئومێدەوە دەڕواننە پێکهێنانی کابینەی نۆیەم و پێیانوایە کە دەکرێت لەگەڵ وڵاتەکەیان دەستپێکێکی گرینگ و باشی هەبێت.
بەریتانیا چاوی لەوەیە لە بوارەکانی سیاسیی و سەربازیی و ئابووری لەگەڵ هەولێردا پەیوەندییەکانی پەرە پێبدات، بەجۆرێک وەک خۆیان دەڵێن، بۆ لەمەودوا هەولێر تەنها پایتەختی هەرێمێکی بچکۆلانە نابێ.
لەو بارەوە، ماری گڵیندۆن، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا راگەیاند: پێموایە گرینگە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا فراوانتر بن، دەکرێت لە هەردوو سێکتەری سیاسیی و ئابووری ئێمە پەیوەندییەکانمان بەرەو پێش ببەین.
k24
