تاكسيیهك له‌سه‌ر رێگه‌ی هاملتۆن و نزیك قه‌زای رواندز وه‌رگه‌ڕا
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان رووداوه‌كه له نزیك گوندی وارەکۆنی سنووری قەزای رواندز بووه و هه‌ر به هۆی ئه‌و رووداوه دوو هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران رایگه‌یاند، رووداوه‌كه کاتژمێر 8:20 خووله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ، 12ی ته‌ممووزی 2019 روویداوه.
به گوێره‌ی هاتووچۆی سۆران، ئۆتۆمبێله تاكسییه‌كه لە نزیك گوندی (وارە کەون) له رێگای سۆران ــ چۆمان (هاملتۆن) وه‌رگه‌ڕاوه، لە ئەنجام دا دوو هاووڵاتی بەناوەکانی (محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌نجوومه‌ن، رائید عه‌لی) گیانیان لە دەست داوە.
هاوكات دوو سه‌رنشینی دیكه به‌ناوه‌كانی (هه‌ڵات تاهیر ره‌حمان، هەرێم جه‌وام مسته‌فا) بریندارن و یه‌كێكیش چاره‌نووسی نادیاره.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران ئاماژه‌ی بۆ كردووه، سه‌رجه‌میان دانیشتووی ناحیه‌ی داره‌تووی سه‌ر به شاری هه‌ولێرن.
24k -
