تەقینەوەیەکی بەهێز لە عەفرین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەیەکی بەهێز لە عەفرین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری عەفرین روویدا و بەهۆیەوە ژماره‌يه‌ك كوژراو بريندارى لێكه‌وته‌وه‌ .

سەرچاوەیەک لە عەفرینەوە بە کوردستان24ی راگەیاند کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر رێگەی نیوان عەفرین - گوندی ترندێ تەقیوەتەوە بەهۆیەوە 14 کەس کوژراون و 60 کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەکە گووتیشی دوای تەقینەوەکە دەنگی تەقەکردنیش بیستراوە و رێگەش بە خەڵک نادرێت نزیک ناوچەکە بکەونەوە.

k24 -
Top