ناوی ته‌یب جه‌باره‌ بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌

ناوی ته‌یب جه‌باره‌ بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌
لەچەند ڕۆژی داهاتودا لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك کۆده‌ببێتەوە و ناوی کاندیدەکە کە تەیب جەبارە ده‌خاتە دەنگدانەوە.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24ـیش، شاندێك لەنێوان یەکێتی و پارتی پێکهێنراوە، بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەکانی دیكه‌، تاوەکو پارێزگاری کەرکوك جێگەی ڕەزامەندی هەموو پێکهاتەکان بێت.

لایەنە تورکمانیەكانیش دەیانەوێت ئەو پۆستە بۆ ئەوان بێت و ڕازی نابن کوردێك ببێتە پارێزگاری شارەکە.

k24 -
Top