ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ قامیشلۆ روویدا

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ قامیشلۆ روویدا
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا، كه‌ له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بووه‌ و نزیك كڵێسایه‌ك بووه‌.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ نزیك كلێسایه‌ك روویداوه‌ و تا ئێستا به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌ك برینداریش هه‌ن.

ئێستاش تیمه‌كانی فریاگوزاری و ئامبولانس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی بریندارانن بۆ نه‌خۆشخانه‌.

تا ئێستا ره‌وشه‌كه‌ نائارامه‌ و مه‌ترسی هه‌یه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و سه‌رقاڵی گه‌مارۆدانی شوێنه‌كه‌ن.

k24 -
Top