سه‌عد حه‌ریری پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

	 سه‌عد حه‌ریری پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ڕێز سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 11/7/2019 ئه‌نجام درا، به‌ڕێز سه‌عد حه‌ریری هه‌روه‌ها پیرۆزبایی دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆهه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

kdp -
Top