سه‌رۆکی شاره‌وانیی پاریس ستایشی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات
له دیداره‌که‌دا که ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/7/2019 له شاره‌وانیی پاریس به‌ڕێوه‌چوو، خاتوو هیدالگۆ ستایشی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و فره‌ڕه‌نگی له هه‌رێمی کوردستان و دۆخی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و یارمه‌تیدانی ئاواره و په‌نابه‌رانی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
تاوتوێکردنی دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندیی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژینگه‌ی جیهانی و مه‌ترسیی تیرۆر و چه‌ند پرسێكی دیكه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌که بوون.
له کۆتاییی دیداره‌که‌دا هه‌ردوولا دیاری‌یان گۆڕییه‌وه.
kdp -
