کونسوڵی ئوردن پەیامێکی ئاڕاستەی مەسرور بارزانی کرد
کونسوڵی ئوردن لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، "خۆشحاڵم، كه به‌و په‌ڕی گوزارشته‌كانی پیرۆزبایی، پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان بكه‌م، بۆ ئه‌و متمانه گه‌وره‌یه‌ی به ئێوه به‌خشرا و پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقتان وه‌رگرت. پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و متمانه گرنگه‌ی كه پێتان درا و ئێوه شایسته‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ن".
دەشڵێت: "له خوای گه‌وره داواكارم هه‌نگاوه‌كانتان خێر و خۆشی بن و خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌رتان بێت بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه گرنگه".
دوێنێ چوارشەممە 10/07/2019، پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی بەخشی.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
خۆشحاڵم، كه به‌و په‌ڕی گوزارشته‌كانی پیرۆزبایی، پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان بكه‌م، بۆ ئه‌و متمانه گه‌وره‌یه‌ی به ئێوه به‌خشرا و پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقتان وه‌رگرت. پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و متمانه گرنگه‌ی كه پێتان درا و ئێوه شایسته‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ن. له خوای گه‌وره داواكارم هه‌نگاوه‌كانتان خێر و خۆشی بن و خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌رتان بێت بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه گرنگه. هه‌روه‌ها سه‌رتان بخات له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه نوێیه‌كه‌تان و به‌دیهێنانی روانگه و به‌رنامه‌تان له پێناو خزمه‌تكردنی هه‌رێم. هه‌روه‌ها هیوادارم خوای گه‌وره ته‌ندرووستی باشتان پێ ببه‌خشێت و دووباره پیرۆزه.
هه‌یسه‌م ئه‌بولفول
كونسوڵی ئوردن
باسنيوز
