میلیشیایەکی حەشدی شەعبی داواکارییەکەی عەبدولمەهدی رەت دەکاتەوە

میلیشیایەکی حەشدی شەعبی داواکارییەکەی عەبدولمەهدی رەت دەکاتەوە
میلیشیایەکی حەشدی شەحبی داواکارییەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەت دەکاتەوە.

میلیشیای نوجەبا رەتی کردووەتەوە خۆی هەڵوەشێنێتەوە و بچێتە نا سوپای عێراقی و رایگەیاندووە، ئەو کارە دژی بەرقەراربوونی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی عێراقە.

لەسەرەتای ئەم مانگەدا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق مەرسومێکی دەرکرد و تێیدا ماوەی مانگێک مۆڵەتی بەو گرووپە چەکدارییانە داوە، کە خۆیان وەک حەشدی شەعبی دەناسێنن و تا ئێستا نەچوونەتە پاڵ ئەو میلیشیایانە، واز لە چەکداری بهێنن و دەست بە کاری سیاسی بکەن یان ئامادەبن بۆ رووبەڕووبوونەوە.

میلیشیای نوجەبا هاوشێوەی زۆربەی میلیشیاکانی دیکەی حەشدی شەعبی، چەندین جار پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران راگەیاندووە.

دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق، زیاتر لە 60 میلیشیا تائیفی لەژێر ناوی حەشدی شەعبی و بە فەتوای ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دروست کران.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.










باسنيوز
Top