سێ تەقینەوە لە رۆژئاوای کوردستان روویان دا
تەقینەوەکان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-7-2019 لەڕێی سێ ماتۆڕسکیلی بۆمبڕێژکراو لە سێ شوێنی جیاواز و لە دوای یەک، روویان دا.
- تەقینەوەی یەکەم لە فلکەی موشەحەمە لە گەڕەکی ساڵحییە، رووی داوە.
- تەینەوەی دووەم لە دووری 100 مەتر لە تەقینەوەی یەکەم، رووی داوە.
- تەقینەوەی سێیەم لە نزیک بازگەیەکی هێزێکی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)، رووی داوە.
بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەک هاووڵاتیی و شەڕڤانی هەسەدە بەهۆی تەقینەوەکانەوە گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، بەڵام تا ئێستا هیچ ئامارێک لەبەردەست نییە.
باسنيوز
