کۆنسولی نوێی بەریتانیا پیرۆزبایی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت دەکات

کۆنسولی نوێی بەریتانیا پیرۆزبایی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت دەکات
کونسولی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕای گەیاندووە، لە داهاتوودا کاری زۆرمان هەیە بە یەکەوە ئەنجامی بدەین.

لەمبارەوە جەیمس سۆرنتۆن، کە وەک کونسوولی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان دەیاری کراوە، لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویە: "پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی کابینەکەی دەکەم کە دوێنێ سوێندی یاساییان خوارد".

کونسولی نوێی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش کردووە: "کاتێک وەک کونسولی گشتی دەستبەکار بم، هیوا دەزوازم لە نزیکەوە بە یەکەوە لەگەڵیان کار بکەم و کاری زۆرمان هەیە کە بە یەکەوە ئەنجامی بدەین".

پاش پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و متمانە وەرگرتن لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، لەلایەن کونسولگەری و نوێنەرایەتیی بەشێک لە وڵاتان لە هەولێر پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوە و بە گرنگییەوە پێشوازییان لێ کردووە.










باسنيوز
Top