"کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له هه‌وڵه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ یه‌كخستنی هێزه‌كان ده‌كات"
ریڤینگ هروری، ئه‌ندامی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی کوردستان رايگه‌یاند: "دوای وتاری سه‌رۆکی حکوومه‌ت له‌ژێر رۆشنایی هێڵه گشتییه‌کانی کابینه‌ی نوێ، لێژنه‌ی پێشمه‌رگه ڕاپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ناوخۆ ده‌ده‌نه سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان و له‌وێشه‌وه بۆ حکوومه‌ت، ناوه‌ڕۆکی راپۆرته‌کانیش چه‌ند جۆرێکه، به‌ڵام پێش پێشکه‌شکردنی راپۆرته‌کان، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه کۆ بوونه‌وه ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چ شتێک له به‌رژه‌وه‌ندیی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ناوخۆ دایه، به‌تایبه‌ت پرسی مووچه و خانه‌نشینی".
جه‌ختیشی كرده‌وه:" له كارنامه‌ی حكوومه‌تدا كه دوێنێ چوارشه‌ممه ١٠ی ٧ی ٢٠١٩ مه‌سرور بارزانی له وتارێكدا ئاماژه‌ی پێ كرد، خاڵی زۆر گرنگی تێدا بوو، به‌تایبه‌ت یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و یه‌که‌کانی هه‌شتا و حه‌فتا و گه‌یاندنیان بۆ هێزێكی تۆکمه‌ی نزیک له ستانداردی جیهانی".
ریڤینگ هروری ئه‌وه‌شی خستە ڕوو: "له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا پشتیوانی له‌و هه‌وڵه‌ی مه‌سرور بارزانی له ئاستی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش كه ئێستا به‌ریتانیا، هۆڵه‌ندا و فه‌ڕه‌نسا هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاریی کوردستان بکه‌ن له یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگەدا".
باسنيوز
