پەرلەمانی کوردستان تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان ئیدانە دەکات

پەرلەمانی کوردستان تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان ئیدانە دەکات
لە دانیشتنی ئاسایی ئەمڕۆیدا، پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرد و داواشی لە لایەنە سیاسییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان کرد رەچاوی دۆخی هەرێمی کوردستان بکەن.

پەرلەمانی کوردستان داوا لە هەموو هێز و لایەن و گروپێک دەکات، خاکی هەرێمی کوردستان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکارنەهێنن.

پەرلەمان داواشی کرد کە پرسی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە شێوەیەکی دیموکراسییانە و ئاشتییانە چارەسەر بکرێت و رێگای تووندوتیژی نەگیرێتە بەر.

دوێنێ تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ھەردوو سنووری سیدەكان و حاجی ئۆمەرانیان تۆپباران كرد، بەوھۆیەوە کچێکی 18 ساڵى بە ناوی زەیتون قادر شەھید بوو، دوو براشی بە ناوه‌كانى سیروان قادر تەمەن 23 ساڵ و ئیسماعیل قادر ته‌مه‌ن 14 ساڵى، به‌ سه‌ختى بریندار بوون.













k24
Top