مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە

 مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە


مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، کۆ دەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-7-2019، شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات.

شاندەکە لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆ دەبێتەوە و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش چارەسەرکردنی دۆخی کەرکووک و میکانیزمی هەڵبژاردنی پارێزگارێک بۆ ئەو شارە، دەبێت.

دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر، هێز و میلیشیا عێراقییەکان پارێزگاری شەرعیی کەرکووکیان لەکارەکەی دوور خستەوە و پارێزگارێکیان بەسەر کەرکووکدا سەپاند، کە سەدان بڕیاری دژی گەلی کورد لەو شارە، دەرکردووە.








باسنیوز
Top