پەرلەمانتارێكی هەدەپە دوای ساڵێك سوێندی یاسایی خوارد
لەیلا گوڤەن لەسەر لیستی هەدەپە لەسەر بازنەی شاری هەكاری وەكو ئەندام پەرلەمان هەڵبژێردرا، بەڵام كاتێك هەڵبژێردرا ئەو لە زینداندا بوو.
هەروەها بە هۆی گۆشەگیركردنی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكە لە زیندانی ئیمیڕاڵی، ماوەی ٢٠٠ رۆژ مانی لە خواردن گرت، لە ٧٩یەمین رۆژی مانگرتنیشی بڕیاری ئازادكردنی دەركرا.
گوڤەن دوای ٢٠٠ رۆژ دەستی لە مانگرتن لە خواردن هەڵگرت، ئەویش بە هۆی هەڵگرتنی گۆشەگیركردنی ئۆجەلان لە لایەن حكوومەتی توركیاوە، بەڵام بە هۆی خراپی تەندروستی بۆ ماوەیەكی زۆر لە نەخۆشخانە مایەوە و چارەسەری پزیشكی وەرگرت.
دوای چاكبوونەوەی باری تەندروستیشی، ئەمڕۆ بە فەرمی وەكو ئەندام پەرلەمانی هەدەپە دەستبەكار بوو و سوێندی یاسایی خوارد.
bas news -
