کەلار.. لەبارەی مۆلیدە ئەهلییەکانەوە چەند بڕیارێک درا
سیروان حەسەن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای کەلار، ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ۱۰/۷/۲۰۱۹ قایمقامى قەزای كه‌لار به ئاماده‌بوونى به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌باى كه‌لار و كۆنترۆڵى كاره‌با له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى مۆلیده ئه‌هلییه‌كانى سه‌ر به‌قایمقامییه‌تى قەزاکە كۆبووەوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواى خسته‌ڕووى ڕه‌وشى كاره‌باى نیشتیمانى و كاروبارى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان و داواكارى هاووڵاتیان، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى چه‌ند بڕیارێك ده‌ركرا".
گوتیشی: "لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە خاوه‌نى مۆلیده ده‌بێت به ئاگادارى لیژنه‌ى مۆلیده سركێت (جۆزه)ى كاره‌باى ماڵان بگۆڕێت و هه‌موو مۆلیده‌یه‌ك بۆ ماوه‌ى 24 کاتژمێر و له كاتى نه‌بوونى كاره‌باى نیشتیمانى له هه‌ركاتێكدا بێت ده‌بێت كاره‌باى مۆلیده بدات به‌هاووڵاتیان".
ئاماژەی بە ئەوەش دا "هەروەها بڕیاردراوە لەكاتى پچڕانى كاره‌باى نیشتیمانى ده‌بێت له ماوه‌ى 10 خوله‌ك كاره‌باى مۆلیده بدرێته هاووڵاتیان و هه‌ر مۆلیده‌یه‌ك ٥ كاتژمێر به‌به‌رده‌وامى كاره‌با بدات به‌هاووڵاتیان مافى خۆیه‌تى یه‌ك كاتژمێر پشوو به‌مۆلیده‌كه‌ى بدات و ئه‌و مۆلیدانه‌ى له ناو باخچه‌كانى شاره‌وانین ده‌بێت دیوارى مۆلیده‌كانیان به ڕه‌نگێكى جوان بۆیە بكه‌ن".
bas news -
