حه‌نان فه‌تلاوی ستایشی بهویژدانیی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كات
هاوكات له‌گه‌ڵ متمانه وه‌رگرتنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فه‌تلاوی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و جیاوازییه زۆرانه‌ی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌مه، به‌ڵام به ویژدانانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پێگه‌ی ئافره‌تان له حكوومه‌تی نوێ‌دا كردووه و جگه له سێ وه‌زیری ئافره‌ت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگرێكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان (سكرتێری په‌رله‌مان) ئافره‌تن.
له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ر یه‌كه له كوێستان محه‌مه‌د، وه‌ك وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌ك وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ڤاڵا فه‌رید، وه‌ك وه‌زیری هه‌رێم، سوێندی یاساییان خوارد.
هه‌روه‌ها بڕیاره سبه‌ینێ رێواز فایه‌ق پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ربگرێت، پاش ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی نێوان پارتیی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت جێبه‌جێ كرا.
هه‌روه‌ها مونا قه‌هوه‌چی، وه‌ك سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له پێكهاته‌ی توركمان له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ئه‌و پۆسته به‌ڕێوه ده‌بات.
k24 -
