په‌یامه‌كانی پیرۆزبایی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
په‌یامی سه‌رۆك بارزانی
سەرۆک مەسعود بارزانی پشتگریی خۆی بۆ مەسرور بارزانی و کابینەی نوێ راگەیاند.
لە تویتێکدا، سەرۆک بارزانی نووسیویەتی: "هیوای سەرکەوتن بۆ مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکوومەت و کابینەی نوێ دەخوازم".
لە تویتەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: "بە تەواوی پشتگیریی لە سەرۆکی حکوومەت دەکەم لەپێناو دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان".
نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كرد
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێك ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و وێڕای پیرۆزبایی، به كه‌سێكی لێهاتوو و شایسته و جێگه‌ی متمانه بۆ ئه‌و پۆسته، وه‌سفی ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
"به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى، سەرۆ‌ك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
سڵاو و ڕێز..
خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستان متمانه‌ى دا به به‌ڕێزتان وەك سەرۆ‌ك وەزیران و به كابینەی نۆیەمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. بەو بۆنەیەوە بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەكەم.
ئەمە دەستكەوتێكی دیكەی بەردەوامبوونی پرۆسەی گەشەپێدان و قووڵكردنەوەی دیموكراسییە لە هەرێمی كوردستان، لە ئەنجامی ویست و خۆڕاگری و هاوكاریی هاووڵاتیان و لايه‌نه كوردستانييه‌كان و دۆست و پشتیوانانی گەلەكەمان.
ئێوە شایستەی ئەم بەرپرسیاريه‌تی و متمانەیەن، دڵنیام ئەوپەڕی توانای خۆتان و تیمەكەتان دەخەنەگەڕ بۆ خزمەتكردنی هەرێمی كوردستان. ئەزموونی چەند ساڵەی كاركردنمان بۆ پاراستن و پێشخستنی دۆزی گەلەكەمان و پیادەكردنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان، بە زۆر قۆناغی هەستیار و سەختدا تێپەڕی، هیوادارم ئەو سەختیانە نەبینینەوە و هەموو تواناكان بۆ ئاوەدانكردنەوە و پێشكەوتنی زیاتری كوردستان تەرخان بكەین.
دڵنیام ئێوە لێهاتووانە، چالاك و كارا بەسەر گرفتەكاندا زاڵ دەبن، ورەی تیمەكەتان بەرامبەر تەحەددییەكان بەرز دەكەنەوە و ئەنجامی باش و خوازراو بەدەستدەهێنن. هیچتان درێخی ناكەن لە ئەرك و جێبەجێكردنی كاری ڕۆژانە و درێژخایەن بۆ درێژەدان بە دابینكردنی ئارامی، ئاسایش، گەشەی ئابووری، كۆمەڵایەتی و سیاسیی هەرێمی كوردستان.
گەلی كوردستان و بەڕێزتان و كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەمه‌وه كە وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەو‌پەڕی تواناوە پشتیوانی و هاوكاريی سەركەوتنی كاری ئێوە و كابینەی نۆیەمی حكوومەت دەكەم.
سەركەوتنی ئێوە و جێگری سەرۆ‌ك وەزیران و تەواوی وەزیرەكان بۆ خزمەتكردنی هەرێمی كوردستان، سەركەوتنی هەموومان و سەركەوتنی گەل و هەرێمی كوردستانە.
لەگەڵ ڕێزمدا..
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
په‌یامی پیرۆزبایی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ
بەبۆنەی متمانەدانی پەرلەمان بە پێكھاتەی كابینەی نۆیەمی حكوومەت، بەرھەم ساڵح، سەرۆ‌ك كۆماری عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وێڕای پیرۆزبایی كردن، سەرۆ‌ك كۆماری عێراق پاڵپشتیی و ھاوكاریی خۆی بۆ مەسرور بارزانی و كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەربڕی.
ھەروەھا بەرھەم ساڵح ھیوای سەركەوتنی بۆ مەسرور بارزانی خواست وەك سەرۆ‌ك وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد و هیوای خواست پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ببێته هۆی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پاڵپشتیی و هاوكاریی خۆیشی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌رگرتنی متمانه‌ی په‌رله‌مان بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
په‌یامی پیرۆزبایی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق د.بەشیر حەداد
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاویكرده‌وه، كه ئەمڕۆ د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووه بە بۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمانی كوردستان وسوێندخواردنی یاسایی بەرامبەر نوێنەرانی گەلی كوردستان
هه‌روه‌ها هاتووه: د.بەشیر هیوای سەركەوتنی بۆ ئەم كابینەیە خواست و بە رەنگدانەوەی دید و بۆچوونی هاوبەشی نێوان هێز وحزب و لایەنەكانی كوردستان وەسف كرد، هیواشی خواست ئەم قۆناغە تازەیە ببێتە دەستپێكێكی باش و بەهێز بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و پێشكەوتن و بەردەوامی پرۆسەی ئاوەدانی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانی هەرێم وچارەسەركردنی گرفتە هەڵواسراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر بە پێی دەستوور.
په‌یامی پیرۆزبایی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر پیرۆزبایی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی ده‌كات.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه و نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، له پێناو گرنگیدانی زیاتر به به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شمان، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات".
په‌یامی پیرۆزبایی كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر
كونسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت كرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
كونسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك وه‌زیران رێزدار مه‌سرور بارزانی و سه‌رجه‌م تیمه حكوومه‌تییه‌كه‌ی ده‌خوازێت. كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا متمانه‌ی هه‌یه به توانای ئه‌م كابینه تازه پێكهاتووه كه به زووترین كات وه‌ڵامی چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵكانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق بداته‌وه له بواره‌كانی هه‌لی كار و ئاسایش و حوكمڕانی باش و خزمه‌تگوزاری گشتیی.
كونسوڵخانه ده‌زانێت كه ئه‌م كابینه‌یه پێداگیری ده‌كات به هێشتنه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزی دیالۆگ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ و پته‌وكردنی زیاتری یه‌كگرتوویی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مانه مه‌رجن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
په‌یامی پیرۆزبایی كونسوڵخانه‌ی كۆماری كۆریای باشوور
ده‌قی په‌یامه‌كه
کونسوڵخانەی کۆماری کۆریای باشوور لە هەولێر، لە کانگای دڵەوە پیرۆزبایی دڵسۆزانەی خۆی ئاراستە دەکات بە بۆنەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتویی.
کونسوڵخانە بەردەوام دەبێت لە کارکردنی لەگەڵ کابینەی نوێ بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندییە بەهێز و پڕسوودەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
په‌یامی پیرۆزبایی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم
كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داری كورد، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: لە خوای گەورە ئەخوازین كە سەركەوتووبن لە جێبەجێكردنی پرۆگرامەكانتان بۆ خزمەتی گەلی كوردستان و بە دیهێنانی ئامانجەكانی بۆ ئاشتی و ئاسودەیی و ئازادی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم بە كەركووك و شوێنەكانی تری.
ده‌قی په‌یامه‌كه
برای بەڕێز كاك مەسرور بارزانى
بە بۆنەی دەست بەكاربوونتان بە سەرۆكی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایتان لێ ئەكەم و لە خوای گەورە ئەخوازین كە سەركەوتووبن لە جێبەجێكردنی پرۆگرامەكانتان بۆ خزمەتی گەلی كوردستان و بەدیهێنانی ئامانجەكانی بۆ ئاشتی و ئاسوودەیی و ئازادی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم بە كەركووك و شوێنەكانی تری.
براتان
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم
په‌یامی پیرۆزبایی نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر
رێزدار جه‌نابى كاك مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
زۆر به‌گه‌رمى پیرۆزبایى خۆمان ئاراسته‌ى جه‌نابتان و به‌ڕێزان جێگر و ئه‌ندامانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى متمانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ده‌ستپێكى قۆناغێكى تازه‌ى پڕ له‌هیواو ئومێد بۆ ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتن و سه‌قامگیرى زیاتر له هه‌رێمى كوردستان و قووڵتركردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیانى برایانه‌ى پێكهاته‌كان و به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنى شه‌راكه‌ت و لێكتێگه‌یشتنى زیاتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورو پێكه‌وه‌یى بۆ ژیانێكى باشتر.
هه‌ولێرى پایته‌خت و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى ئومێدى گه‌وره ده‌خوازن بۆ درێژه‌پێدانى گه‌رموگوڕتر به پرۆسه‌ى ئاوه‌دانى و گه‌شه‌پێدان و وه‌دیهێنانى ده‌سكه‌وتى زیاتر له تێكراى بواره‌كاندا و به‌تایبه‌تیش باشتركردنى گوزه‌رانى خه‌لك و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كاروپرۆژه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ولێرى پایته‌خت هه‌میشه پێشه‌نگ و سه‌رقافڵه‌ى ئاوه‌دانى و گه‌شه‌پێدان و سه‌قامگیرى بێت. خوداى گه‌وره پشتیوانتان بێت.
نه‌وزاد هادى
پارێزگارى هه‌ولێر
په‌یامی پیرۆزبایی بارام وه‌ڵه‌دبه‌گی
سه‌رۆكی ئینستیوتی كوردستان له تاران، بارام وه‌ڵه‌دبه‌گیی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
زۆر به‌ڕێز جه‌نابی كاك مه‌سرور بارزانی
سڵاو و خۆشه‌ویستی
به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزباییان ئاراسته ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌گی
سه‌رۆكی ئینستیۆتی كوردستان – تاران
په‌یامی پیرۆزبایی عومه‌ر ئۆسێ، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی سووریا
برای به‌ڕێز مه‌سرور مه‌سعود مه‌لا مسته‌فا بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
پیرۆزبایی له گه‌له‌كه‌مان له كوردستان و سه‌رانسه‌ری عێراق و هه‌موو كوردانی جیهان ده‌كه‌م، به هه‌ڵبژاردنت وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی متمانه له په‌رله‌مان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ڕێز، ئێمه باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه، كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ له به‌غدا، هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، به‌تایبه‌ت له نێوان هه‌ولێر و دیمه‌شق. له‌گه‌ڵ هیوای به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ به‌ڕێزتان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێز و ته‌قدیر.
عومه‌ر ئۆسێ، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی سووریا
مه‌شعان جبووری له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی كرد
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مه‌شعان جبووری، كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقی و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "سه‌رۆك مه‌سرور بارزانی به‌ڕێز، هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره بۆ دۆسته‌كانت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی متمانه‌یان به تواناكانت هه‌یه، كه منیش یه‌كێكم له‌وان، كه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی به خۆت و حكوومه‌ته‌كه‌تیدا، ئه‌م هه‌نگاوه مژده‌به‌خشه بۆمان، به‌وه‌ی كه له ئاینده‌دات ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌سه‌ندنێكی زیاتری ئابووری و سه‌قامگیری ئه‌منی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، كه پێشتریش رۆڵێكی كاراتان له‌وبوارانه‌دا هه‌بووه".
k24 -
