كابینهی نوێ وادهی یهكهم كۆبوونهوهی دهستنیشان كرد
به گوێرهی زانیارییهكان ، سبهی له باڵهخانهی ئەنجوومەنی وەزیران، مهسرور بارزانی لەگەڵ وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و کارنامەی حکوومەت بەسەرجەم وەزیرەکان دەدرێت و بەرنامەی کاری یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش دادەڕێژرێت.
لهو بارهیهوه، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئاڵوگۆڕکردنی وەزارەتەکان لە شەعبان شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکوومەت و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێکهێنراوە و دوای نیوەڕۆی پێنجشەممە سەرپەشتی یەکەمین ئاڵوگۆڕی هەردوو وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و پلاندان دەکەن، تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەرجەم وەزارەتەکان ئاڵوگۆڕییان پێدەکرێت.
بڕیارە رۆژی دووشەممەى داهاتوو یەکەمین کۆبوونەوەی کابینەی نۆیەم ئەنجام بدرێت.
k24 -
