پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی سبەینێی راگەیاند
دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمانی كوردستان بهرنامهی كاری دانیشتنی ژماره (14)ی ئاسایی سبەی پێنجشهممهی راگهیاند، كه بریتی دەبێت لە سوێندخواردنی چوار پەرلەمانتاری نوێ، دوای ئەوەی پەرلەمانتارەكانی تر پۆستی وەزاریان لە كابینەی نوێدا وەرگرتووە.
هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان، لەگەڵ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازی بڕیاری دیاریكردنی ڕۆژی 3/8/2014 وەك ڕۆژی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان.
باسنيوز
