سەرۆک بارزانی: بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی مەسرور بارزانی و کابینەکەی دەکەم

سەرۆک بارزانی: بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی مەسرور بارزانی و کابینەکەی دەکەم
سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی سوێندخواردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە.

سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە، تێیدا ڕایگەیاندووە، "ھیوای سەرکەوتن بۆ مەسرور بارزانی، وەک سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، و کابینەکەی دەخوازم، من بە ھەموو شێوەیەک ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی خەڵک پشتگیری دەکەم".

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/7/2019، پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنێکدا متمانەی بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیرەکان بەخشی

هەروەها مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کارنامەی چوار ساڵی داهاتووی کابینەکەی خستە ڕوو و ڕایگەیاند: "خواستی من بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاکسازییە".










باسنيوز
Top