ئاگادارییەک بۆ ئەو هاووڵاتییانەی مامەڵەی ئۆتۆمبێلی ئەورووپی و بێ سەرەتایان کردووە بڵاو کرایەوە

ئاگادارییەک بۆ ئەو هاووڵاتییانەی مامەڵەی ئۆتۆمبێلی ئەورووپی و بێ سەرەتایان کردووە بڵاو کرایەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگی سەر بەوەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لەبارەی مامەڵەی ئۆتۆمبێلە ئەورووپی و بێ سەرەتاکان بڵاو کردەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە 10/7/2019، بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە ئاگادارییەکدا، تێیدا ئەو هاووڵاتییانە ئاگادار دەکاتەوە کە مامەڵەی ئۆتۆمبێلی ئەورووپی و بێ سەرەتایان کردووە، بەڵام بەهۆی تەواوبوونی ماوەی دیاریکراو نەیانتوانیوە پسوولەی گومرگی لە بەرێوەبەرایەتییەکانی گومرگ بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان ببڕن، بەزووترین کات سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بکەن.

هەر لەمبارەیەوە بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، خاوەنی ئەم ئۆتۆمبێلانە بۆ مەبەستی ناونووسکردنیان و تەواکردنی مامەڵەکانیان ئاگادار دەکاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدا پێشتر بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە ئاگادارییەکەدا لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ئەورووپی و بێ سەرەتا بڵاوی کردبووەوە کە دوابڕیار بۆ بڕینی پسوولەی گومرگی ڕۆژی 30/6/2019 دەبێت، هەر مامەڵەیەک پێشتر کرابێت لەدوای ئەو بەروارەوە پسوولەی گومرگی بۆ نابڕدرێت.









باسنيوز
Top