سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی تازە دەکات

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی تازە دەکات
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ـی ٧ـی ٢٠١٩، سەرۆك مەسعود بارزانی لە تویتەری تایبەتی خۆی پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی تازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

ئەمەش دەقی پەیامەکەی بەرێز سەرۆك مەسعود بارزانی-ە.

پێرۆزبایی لە مەسرور بارزانی و کابینەکەی دەکەم کە ئەمڕۆ متمانەیان لە پارلەمانی کوردستان وەرگرت.

هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆک وەزیرانی تازەی هەرێمی کوردستان دەخوازم و بە هەموو توانایەك پشتگیری دەکەم لە بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی خەلکی هەرێمی کوردستان.
Top