حەنان فەتلاوی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان شایستەی ستایشکردنە
حەنان فەتلاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادە کە بە دوژمنایەتیکردنی بەردەوامی بۆ هەرێمی کوردستان ناسراوە، لە نووسینێکی کورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، ستایشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
فەتلاوی نووسیویەتی: سەرەڕای جیاوازیی زۆرم لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووی مەنهەجییەوە، بەڵام مرۆڤ ڕاست بڵێت، کاندیدکردنی سێ وەزیری ئافرەت و سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان مایەی باسکردنە.
basnews
