مەسرور بارزانی و وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکوومەت سوێندی یاساییان خوارد

مەسرور بارزانی و وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکوومەت سوێندی یاساییان خوارد
کەمێک لەمەوبەر، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و کابینەکەی سوێندی یاساییان خوارد.

پاش ئەوەی لە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی ٧ی ٢٠١٩، بە فەرمی پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەکەی دا، هەر لەو دانیشتنەدا سوێندی یاساییان خوارد.


لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا دەنگی هەریەک لە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان بەم شێوەیە بوو:


- مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ٨٨ پەرلەمانتار.

- قوباد جەلال تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ٧٣ پەرلەمانتار.

- فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا بۆ وەزیری داد بە دەنگی ٨٤ پەرلەمانتار.

- شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵا بۆ وەزیری کاروباری پێشمەرگە بە دەنگی ٧٣ پەرلەمانتار.

- ڕێبەر ئەحمەد خالید بۆ وەزیری ناوخۆ بە دەنگی ٧٦ پەرلەمانتار.

- ئاوات جەناب نووری بۆ وەزیری دارایی و ئابووری بە دەنگی ٨١ پەرلەمانتار.

- د. سامان حوسێن بەرزنجی بۆ وەزیری تەندرووستی بە دەنگی ٨١ پەرلەمانتار.

- ئالان حەمە سەعید بۆ وەزیری پەروەردە بە دەنگی ٨٥ پەرلەمانتار.

- دانا عەبدولکەریم بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە دەنگی ٨٠ پەرلەمانتار.

- ساسان عوسمان عەونی بۆ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە دەنگی ٨٥ پەرلەمانتار.

- د. ئارام محەمەد قادر بۆ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە دەنگی ٧٦ پەرلەمانتار.

- د. دارا ڕەشید مەحموود بۆ وەزیری پلاندانان بە دەنگی ٧٥ پەرلەمانتار.

- کوێستان محەمەد عەبدوڵا مەعروف بۆ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە دەنگی ٧٤ پەرلەمانتار.

- محەمەد سەعید عەلی بۆ وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە دەنگ ٧٥ پەرلەمانتار.

- عەبدوڵا مەحموود محەمەد بۆ وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە دەنگی ٨٥ پەرلەمانتار.

- بێگەرد تاڵەبانی بۆ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە دەنگی ٨٣ پەرلەمانتار.

- کەمال موسلیم بۆ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە دەنگی ٨٥ پەرلەمانتار.

- ئانۆ جەوهەر عەبدولمەسیح عەبدۆکە بۆ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە دەنگی ٨٠ پەرلەمانتار.

- پشتیوان سادق عەبدوڵا بۆ وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە دەنگی ٧٧ پەرلەمانتار.

- کەمال محەمەد ساڵح خەلیل بۆ وەزیری کارەبا بە دەنگی ٨٥ پەرلەمانتار.

- خالید سەلام سەعید بۆ وەزیری هەرێم بە دەنگی ٦٨ پەرلەمانتار.

- ئایدن مەعرووف سەلیم بۆ وەزیری هەرێم بە دەنگی ٧٨ پەرلەمانتار.

- د. ڤاڵا فەرید ئیبراهیم بۆ وەزیری هەرێم بە دەنگی ٨٣ پەرلەمانتار.









باسنيوز
Top