ھاتوچۆی سۆران ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/7/2019، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "ئاگاداری ھاووڵاتییانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران دەکەینەوە، بۆ خولی ڕاھێنانی فێرکردنی ھاووڵاتییان بۆ لێخورینی ئۆتۆمبێل، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ناوی ئەو ھاووڵاتیبانە وەردەگرێت، کە مەبەستیانە ببن بە ڕاھێنەر لەو بوارە".
ھاتوچۆی سۆران ئاماژە بەوەش دەدات، بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لە بەڕێوەبەرایەتبی گشتیی ھاتوچۆ و وەزارەتی ناوخۆ، دەبێت ھاووڵاتی ئەو مەرجانەی خوارەوەی تێدابێت، لە ڕۆژی 14/7/2019 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران، بەشی یاسایی بکات.
تێبینی: یەک مانگ ناو وەردەگیرێت
مەرجەکان:
1- ھەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بێت
2- خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری بێت
3- تەمەنی لە 25 ساڵ زیاتر بێت
4- نابێت حوکم درابێت بەتاوان و کەتنی شەرەف
5- نابێت فەرمانبەری میری بێت
6- نابێت نەخۆشبی درێژخایەنی ھەبێت و دەبێت بەڕاپۆرتی پزیشکی بیسەلمێنێت
باسنيوز
