مەسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان متمانەی پێ درا

مەسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان متمانەی پێ درا
کەمێک لەمەوبەر، پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە مەسرور بارزانی دا وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی هەرێمی کوردستان.

لە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی ٧ی ٢٠١٩ی پەرلەمانی کوردستاندا، مەسرور بارزانی، بە دەنگی (٨٨) پەرلەمانتار وەک سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان متمانەی پێ درا و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ سوێندی یاسایی بخوات.


هەر لەو دانیشتنەدا کابینەکەی مەسرور بارزانی بەم شێوەیە متمانەیان پێ درا:


- قوباد جەلال تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ٧٣ پەرلەمانتار.

- فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا بۆ وەزیری داد بە دەنگی ٨٤ پەرلەمانتار.

- شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵا بۆ وەزیری کاروباری پێشمەرگە بە دەنگی ٧٣ پەرلەمانتار.

- ڕێبەر ئەحمەد خالید بۆ وەزیری ناوخۆ بە دەنگی ٧٦ پەرلەمانتار.

- ئاوات جەناب نووری بۆ وەزیری دارایی و ئابووری بە دەنگی ٨١ پەرلەمانتار.

- د. سامان حوسێن بەرزنجی بۆ وەزیری تەندرووستی بە دەنگی ٨١ پەرلەمانتار.

- ئالان حەمە سەعید بۆ وەزیری پەروەردە بە دەنگی ٨٥ پەرلەمانتار.

- دانا عەبدولکەریم بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە دەنگی ٨٠ پەرلەمانتار.

- ساسان عوسمان عەونی بۆ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە دەنگی ٨٥ پەرلەمانتار.

- د. ئارام محەمەد قادر بۆ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە دەنگی ٧٦ پەرلەمانتار.

- د. دارا ڕەشید مەحموود بۆ وەزیری پلاندانان بە دەنگی ٧٥ پەرلەمانتار.

- کوێستان محەمەد عەبدوڵا مەعروف بۆ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە دەنگی ٧٤ پەرلەمانتار.

- محەمەد سەعید عەلی بۆ وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە دەنگ ٧٥ پەرلەمانتار.

- عەبدوڵا مەحموود محەمەد بۆ وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە دەنگی ٨٥ پەرلەمانتار.

- بێگەرد تاڵەبانی بۆ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە دەنگی ٨٣ پەرلەمانتار.

- کەمال موسلیم بۆ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە دەنگی ٨٥ پەرلەمانتار.

- ئانۆ جەوهەر عەبدولمەسیح عەبدۆکە بۆ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە دەنگی ٨٠ پەرلەمانتار.

- پشتیوان سادق عەبدوڵا بۆ وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە دەنگی ٧٧ پەرلەمانتار.

- کەمال محەمەد ساڵح خەلیل بۆ وەزیری کارەبا بە دەنگی ٨٥ پەرلەمانتار.

- خالید سەلام سەعید بۆ وەزیری هەرێم بە دەنگی ٦٨ پەرلەمانتار.

- ئایدن مەعرووف سەلیم بۆ وەزیری هەرێم بە دەنگی ٧٨ پەرلەمانتار.

- د. ڤاڵا فەرید ئیبراهیم بۆ وەزیری هەرێم بە دەنگی ٨٣ پەرلەمانتار.










باسنيوز
Top