بەھۆی شەڕەوە لەگوندی (ڕەبات)ی شارەدێی سەنگاو دوو برا کوژران

بەھۆی شەڕەوە لەگوندی (ڕەبات)ی شارەدێی سەنگاو دوو برا کوژران
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ کوژرانی دوو برای لە گوندێکی سەر بەشارەدێی سەنگاو لەسنووری قەزای چەمچەماڵ ڕاگەیاند.

ئەیوب حەمەغەریب، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، ڕاگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 9/7/2019، تەرمی کەسێک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەھید پێشڕەو لە چەمچەماڵ، کە بەھۆی شەڕەوە لەگوندی (ڕەبات)ی شارەدێی سەنگاو کوژرابوو".

گوتیشی: "کوژراوەکە ناوی (م، ف، ح)ە و تەمەنی 17 ساڵ بووە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە".

جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەش دا: "لەھەمان ڕووداودا برایەکی دیکەی کوژراوەکە بەناوی (ت، ف، ح)ی تەمەن 29 ساڵ کوژراوە و ڕاستەوخۆ تەرمەکەی ڕەوانەی سلێمانی کراوە".
Top