مەسرور بارزانی: قۆناغیکی نوێمان لە هەرێمی کوردستان دەست پێ‌کرد
لەمبارەوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2019.7.10 لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە: "ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان‌مان دامه‌زراند و قۆناغێكی نوێمان له كوردستان ده‌ست پێكرد".
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە هه‌وڵی من ئێستا ئه‌مه‌یه كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارت و پێكهاته‌كانی گه‌له‌كه‌مان كار بكه‌م بۆ بنیادنانی كورستانێكی به‌هێز بۆ هه‌موو لایه‌ك.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2019.7.10 مەسرور بارزانی، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا بە دەنگی ٨٨ پەرلەمانتار بە فەرمیی بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا و پاشان سوێندی یاسایی خوارد و 23 وەزیری کابینەی نۆیەمی حکوومەت سوێندی یاساییان خوارد.
پاشان مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کارنامەی چوار ساڵی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند و گوتی: " خواستی من ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاکسازییە".
باسنيوز
