پەرلەمانتارێکی پارتی: کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ حکوومەت ٩٠ دەنگ دەھێنێت

 پەرلەمانتارێکی پارتی: کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ حکوومەت ٩٠ دەنگ دەھێنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە سوێندخواردنی وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە ‌پەرلەمانی کوردستان باس لە وردەکاریی کۆبوونەوەکە دەکات.



سەفین ئاغا گەردی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: "کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی ٧ی ٢٠١٩ لە ‌پەرلەمانی کوردستان دانیشتن دەکرێت و لە دانیشتنەکەدا ناو و سیڤیی وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەخوێندرێتەوە و دواتر کابینەی نوێی حکوومەت دەخرێتە دەنگدانەوە کە بریتییە لە سەرۆکی حکوومەت و وەزیرەکانی کابینەی نۆیەم".



ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی کردەوە: "بەپێی ڕێککەوتنی سیاسی، سەرۆکی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، ٩٠ دەنگ دەھێنێت و وەزیرەکانیش جارێ دیار نییە"‌.



سەفین گەردی ئەوەشی خستە ‌ڕوو: "مەسرور بارزانی بە ‌بۆنەی دەست بەکاربوونییەوە، وتارێکی دەبێت و لە وتارەکەدا رەوشی ئیدارە و پەرلەمان و حکوومەت و ھەنگاوەکانی داھاتووی دەخاتە ڕوو".
Top