به‌غدا چاوه‌ڕوانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە
یاساناسێک و ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیمورکاتی کوردستان، پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به گرنگ ده‌زانن و پێیان وایه به‌غداش چاوه‌ڕوانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تە.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2019.7.10 مه‌راسیمی سوێندخواردنی وه‌زیره‌کانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بەرێوە دەچێت و کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت به سه‌رۆکایه‌تیی مه‌سرور بارزانی کاندیدی راسپێدراوی بۆ پێکهێنانی نوێی حکوومه‌ت ده‌ست به کاره‌کانی ده‌کات
لەمبارەوە خه‌سرەو گۆران، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیمورکاتی کوردستان، ڕاگەیاند: "پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گرنگه و خه‌ڵک ماوه‌ی زیاتر له ٧ مانگە چاوه‌ڕوانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێن و به‌غداش به هه‌مان شێوه به گرنگی ده‌زانێت کە کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت ده‌ست به‌کار بێت، چونکه زۆر گرفت هه‌یه له نێوان هه‌ردوولا ماونەتەوە و پێویستیان به دانیشتن و گفتوگۆی جدی هه‌یه که ڕه‌نگه به پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ ئه‌م دانیشتنانه به‌رده‌وام بن".
ئەو ئەندامی سەرکردایەتییەی پارتی ڕاشی گەیاند: "چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵکی کوردستانیش له کابینه‌ی نوێ زۆره و هیوادارین به یه‌ک تیمی و یه‌ک شێوه کارکردن، سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، چونکه پێمان وایه کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌نگاوه‌کانی کوردستانێکی به‌هێز خێراتر بکرێت".
خەسرەو گۆران گوتیشی: "هیوادارین ئه‌و پرۆژه گرنگانه‌ی که پێش هه‌ڵبژاردن و له کاتی هه‌ڵبژاردندا وه‌ک دروشم و بانگەشە به‌کار هاتوون، بکرێنه هه‌نگاوی کرداری و کوردستانیان پێ ئاوه‌دانتر بکرێته‌وه".
هاوکات به‌ختیار حه‌یده‌ر، یاساناس و نه‌قیبی سه‌ندیکای پارێزه‌رانی کوردستان، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "ئومێد به کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت زۆرە و خه‌ڵکی به توانا و شایسته ده‌توانن هه‌نگاو بنێن بۆ باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک و له ئاستی کوردستانیشدا خه‌ڵک چاوه‌ڕوانیی زیاتری له کابنیه‌ی نوێ هه‌یه، به‌وه‌ی بۆ باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک و به‌هێزکردنی سەقامگیریی کوردستان جەخت بکرێتەوە".
گوتیشی: "به‌غداش چاوه‌ڕوانی هه‌رێمی کوردستانه تا له ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رده‌وام گفتوگۆ بکرێت و گفتوگۆکان بۆ هه‌ر سێ پرسی نه‌وت و بودجه و پێشمه‌رگه و ناوچه جێ ناکۆکه‌کان چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه".
بەختیار حەیدەر، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "زۆرێک له گرفته‌کانی نێوان هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر کابنیه‌ی نوێ ماونه‌ته‌وه که دەبێ لیژنه‌یان بۆ دروست بکرێت و له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه رێککه‌وتن، به‌تایبه‌ت بۆ پرسی که‌رکووک".
باسنيوز
