پێكهاته‌كانی كه‌ركووك له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ناكۆكن
له‌مباره‌یه‌وه عەلی قەڵایی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووك جه‌خت ده‌كاته‌وه، بڕیاری دواخستنی هه‌ڵبژاردن له شاری كه‌ركووك پێویستی به كۆده‌نگی لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌یه و هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه بڕیاری لێ بده‌ن، به‌تایبه‌ت كه ئێستا به‌هۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دۆخه‌كه له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌یه‌كه‌وه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ دواخستن یانیش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌و شاره بده‌ن.
پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005، ئەمجارەیان عەرەبەکان ئەگەرچی ئامادەکارییان بۆ بەشداریکردنێکی فراوانکردووە، به‌ڵام لە گەڵ ئەوەشدا وه‌ك مه‌عن محه‌مه‌د ئیبراهیم، ئەندامی كوتله‌ی عه‌ره‌بی له ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك ده‌ڵێت، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت وردبینی لە تۆماری دەنگدەراندا بکرێت.
له به‌رامبه‌ردا توركمانه‌كانیش مه‌رجی هاوشێوه‌ی عه‌ره‌به‌كانیان هه‌یه بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ته‌حسیه كه‌هیه، ئه‌ندامی كوتله‌ی توركمانیش له ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و پارێزگایه ده‌ڵێت: ئه‌وان سه‌رنج و تێبینییان زۆره و هه‌ر ئەوانیش بوون ڕێگریان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو کرد، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیان، ئەمجارەش ناهێڵن هەڵبژاردن بکرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشنیاز کراوە، له 20ی نیسانی ساڵی داهاتوو، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت، لەکەرکووك ملیۆنێك و 11 هەزار هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە، ژمارەی کورسیەکانی ئەنجوومەن لە 41 كورسییه‌وه بۆ 12 كورسی کەمکراوەتەوە و دەنگدان ئەلیکترۆنی دەبێت.
k24 -
