بەربژێرێکی تری لیستی پارتی دەبێتە ئەندام پەرلەمان

 بەربژێرێکی تری لیستی پارتی دەبێتە ئەندام پەرلەمان
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەربژێریکی تری لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە ئەندام پەرلەمان.

پێشەوا هەورامانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بەهۆی ئەوەی د. ڤالا فەرید، بەربژێرە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیر، بەربژێرێکی تری پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە ئەندام پەرلەمان."

گوتیشی: "چاوەڕوانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانین تا ناو بنێریت، ئەویش یەدەگی یەکەمی بەربژیرەکانی پارتییە، کە لەنجە دزەیییە."
kdp-
Top