لە دوو ناوچەی سلێمانی زیاتر لە 16 هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتاوە

لە دوو ناوچەی سلێمانی زیاتر لە 16 هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتاوە
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئاشکرای کردووە لە دوو ناحیەی گەرمک و بەرزنجەی سەر بە قەزای شارباژێر زیاتر لە 16 هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتاوە.

لەمبارەوە بارەیەوە عەمیدی پۆلیس هێمن کەمەرخان ئەفەندی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک ڕای گەیاندووە: "لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە سنوری گوندەکانی (شەیان میشیا و نەرمەڵاس و شیرە)ی سەر بە ناحیەی گەرمك دوو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە کە یەکێکیان لە سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووە و ئاگرەکەی تریش هۆکارەکەی نادیارە و لە پوش و پاوان و دارستانی ناوچەکە کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی سووتانی نزیكەی 15 هەزار دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سنوورەکە کە ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك بە هاوکاریی لەگەڵ بەش و بنکەی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن و ناڵپارێز، هەروەها بە هاوکاریی (ڕێکخراوی ملەکەوە) توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە و کۆنتڕۆڵی بکەن".

لەلایەکی ترەوە ئاگرێکی فراوان لە سنووری گوندی (مایاوا/ دەرەتەت / مۆریاس) لە سنووری بەرزنجە دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیان بە هاوکاریی بنکەی پۆلیسی بەرزنجە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت و زیانی ئاگرەکە سووتانی زیاتر لە یەک هەزار دۆنم پووش و پاوان داری سروشتیی ناوچەکە بووە کە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە و بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە بەردەوامە".










باسنيوز
Top