دەستەی دەسپاکیی ھەرێمی کوردستان وردبینی لە (سی ڤی)ی کاندیدانی وەزارەتەکان کرد

دەستەی دەسپاکیی ھەرێمی کوردستان وردبینی لە (سی ڤی)ی کاندیدانی وەزارەتەکان کرد
دەستەی دەسپاکیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە پرۆسەی وردبینیکردنیان لە (سی ڤی)ی کاندیدانی وەزارەتەکانی کابینەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا ، دەستەی دەسپاکیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، دوابەدوای نووسراویان ژمارە 5/113 لە 23/6/2019 بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کە تیایدا داوایان کردبوو، (سی ڤی)ی کاندیدانی کابینەی داھاتوو و پلە تایبەتەکانیان بۆ ڕەوانە بکەن بە مەبەستی وردبینیکردن، ئەمڕۆ سێشەممە 9/7/2019 بە نووسراوی فەرمی دەستەی دەسپاکی ئاکامی وردبینیی کاندیدەکانی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کردەوە، وەک ئەرکێکی خۆی لەژێر ڕۆشنایی یاسای دەستەی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان.

چاوەڕوان دەکرێت سبەی چوارشەممە 10\7\2019، لە دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستاندا متمانە بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بدرێت.













باسنیوز
Top