لە جۆڵەمێرگ هێرش کرایە سەر کاروانێکی سەربازیی تورکی

لە جۆڵەمێرگ هێرش کرایە سەر کاروانێکی سەربازیی تورکی
لە شاری هەکاری (جۆڵەمێرگ) لە باکووری کوردستان، هێرش کرایە سەر کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکیا و کوژراو و بریندار هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 9-7-2019، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاندووە، چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هێرشیان کردووەتە سەر کاروانێکی سەربازیی سوپا.

هەروەک وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاندووە، بەهۆی هێررشەکەوە، دوو سەربازی وڵاتەکە گیانیان لەدەست داوە و سەربازێکی دیکەش بریندار بووە.











باسنيوز
Top