ستیڤن شێبرت، گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا: هیچ هێزێکی زەمینی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان ناكەین
حکوومەتی ئەڵمانیا داوایەکی ئەمریکا لەبارەی کوردستانەوە رەت دەکاتەوە.
رۆژی دووشەممە 8-7-2019، ستیڤن شێبرت، گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، ئەڵمانیا بەشێکی کاریگەرە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
ستیڤن شێبرت داواکارییەکەی ئەمریکا بە ناردنی هێزی سەربازی بۆ رۆژئاوای کوردستان رەت کردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەڵمانیا هیچ هێزێکی زەمینی نانێرێتە رۆژئاوای کوردستان.
رۆژی شەممە 7-7-2019، جێیمس جیفری، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا داوای لە ئەڵمانیا کرد هێزێکی زەمینیی سوپای وڵاتەکەی بۆ مەشقکردن بە شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)، بنێرێتە رۆژئاوای کوردستان.
باسنيوز
