ھەوڵی كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی قوتابیان دەدرێت

 ھەوڵی كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی قوتابیان دەدرێت

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریداوه‌ بۆ ئەمساڵ و ساڵی داھاتوو، كرێی خوێندن بۆ قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌بەسته‌ش نووسراویان ئاراسته‌ی وه‌زارەتی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌كه‌یان بۆ دیاری بكرێت.

گه‌لاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگەیاند: "نووسراوێك ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكەین، بۆ كەمكردنەوە پارەی خوێندنی پارالێل، ھەروەھا ھەوڵدەدەین پارەی خوێندنی ئێوان كەم بكەینەوە، لە نووسراوەكەدا كە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كراوە، رێژەی پارەكە بۆ خوێندن دیاركراوە، دواتریش تاوتوێی رێژەكە دەكەین".
k24-
Top