لە گوڵاڵە داعش هێرشیکردە سەر گوندێک

 لە گوڵاڵە داعش هێرشیکردە سەر گوندێک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 08/07/2019، چەکدارانی داعش ھێرشییان کردە سەر هاووڵاتی و هێزە ئەمنییەکانی گوندی شێخ باوە سەر بە ناحیەی گوڵاڵە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە ناحیەی گوڵاڵە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنزیك گوندی شێخ باوە لە نێوان قەزای کەلار و گوڵاڵە، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگری ھاووڵاتیك تەقیەوەتەوە.

راشیگەیاند، کاتێک هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، چەکدارانی داعش دەستڕێژی گوللـەیان لە هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان کردووە و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.

پێشتریش لەو ناوچانە، داعش هێرشیکردووەتە سەر هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان، ئەمەش بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر درووستبووە.
k24-
Top