پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری راگه‌یاند
به‌شی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی سه‌ر به بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له رێی په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوون، كه یه‌كێكیان ئازاری ئافره‌تێكی داوه و دووی دیكه‌یان مامه‌ڵه‌یان به دراوی ساخته‌و ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كردووه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری راگه‌یاند.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت له كۆنگره‌كه‌دا گوتی: هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ند حاڵه‌تێكی به‌كارهێنانی پاره‌ی ساخته له چه‌ند به‌نزینخانه و سوپه‌رماركێتێك تۆماركرا، دوای تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان راسپێردران بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران.
گوتیشی: رۆژی 7/7/2019، توانرا تۆمه‌تبارێك له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستگیربكرێت كه بڕی نزیكه‌ی 10 هه‌زار دۆلاری ساخته‌ی پێبووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ساخته و یه‌ك پارچه كریستاڵ و یه‌ك حه‌شیش. هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر یه‌ك ئۆتۆمبێل له جۆری رانجرۆڤه‌ر كه له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره‌كانه‌وه به‌كارهێنراوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: دوای وه‌رگرتنی وته‌ی تۆمه‌تباره‌كه، دانی به‌وه‌دا نا، كه كه‌سێكی دیكه له ناو بازاردا هاوكاریی كردووه، كه كاری گۆڕینه‌وه‌ی دراو ده‌كات، له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ئه‌ویش ده‌ستگیركرا، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا تۆمه‌تباری دووه‌م بڕێك پاره‌ی ساخته‌ی توركی پێبووه، له ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی 289 و 298 له یاسای سزادان به بڕیاری دادوه‌ر راگیراون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه دوێنێ بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه، كه به تاوانی كوشتن داواكراوه له دادگادا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، گوته‌بێژی پۆلیس باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌فته‌ی پێشوو شۆفێری ته‌كسییه‌ك ویستویه‌تی ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر ئافره‌تێك، كه له‌گه‌ڵیدا سه‌ركه‌وتووه و لێیداوه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیس توانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شۆفێری ته‌كسییه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و رووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه.
k24-
