پەرلەمان پێشنیازی هه‌مواری یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ندكرد
په‌رله‌مانی كوردستان لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ و بە دەنگی 80 پەرلەمانتار پێشنیازی هه‌مواری یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد.
به‌پێی یاساكه، هەڵبژاردنى پارێزگار لە دەرەوەى ئەندامانى ئەنجوومەن یان لە نێوانیاندا بەزۆرینەى ژمارەى ئەندامانى ئەنجوومەن دەبێت لەماوەیەكدا کە لە 30 رۆژ لەمێژووى یەکەم كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن زیاتر نه‌بێت.
له یاساكه‌دا هاتوه، ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان درێژ ده‌كرێته‌وه تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، به‌مه‌ش تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له پیاده‌كردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت له كاتی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاساییان.
kdp -
