ناوی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت ئاشكرا ده‌كرێت
به‌پێی ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی (كوردستان ٢٤)، چه‌ند كه‌سێك له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی هه‌رێمی كوردستان، دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی حكوومه‌ت و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌ست به‌كار ده‌بن كه ئه‌مانه‌ن:
- شەعبان شەعبان چالی - بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران.
- ئومێد سەباح - سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.
- سەفین دزەیی - بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
- د. ئامانج رەحیم - سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
- د. محەمەد شوکری محەمەد سەعید - سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان.
- د. عەبدولحەکیم خەسرۆ- سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون.
- د. جووتیار عادل ئاکرەیی - وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
- نورەدین سەعید وەیسی - بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران.
ئەمه له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٨ی ٧ی ٢٠١٩ له ڕاگه‌یاندراوێكدا، نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناوی كاندیدانی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی به فه‌رمی راگه‌یاند و ئاشكرای كرد كه ناوه‌كانیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه.
باسنيوز
