سۆران.. هاووڵاتییان زیاتر لە 66 ملیار دینار قەرزی كارەبای نیشتیمانییان لەسەرە

سۆران.. هاووڵاتییان زیاتر لە 66 ملیار دینار قەرزی كارەبای نیشتیمانییان لەسەرە
بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران ئاشكرای دەكات، لە سنوورەكەمان 72 هەزار هاوبەشی كاربای نیشتمانی هەیە و زیاتر لە 66 ملیار دینار قەرزیان لەسەرە.

فەیسەڵ حوسێن، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، رايگەیاند: "لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران، کە هەر چوار قەزاكانی (سۆران، رواندز، مێرگەسۆر و چۆمان) لەخۆ دەگرێت، كۆی گشتی بریتییە لە 72 هەزار هاوبەشی كارەبا، كە بە شێوەیەگی گشتی دابەش دەبن بەسەر پێنج پۆل، واتە هاوبەشانی هاووڵاتی و گشتی زیاتر 66 ملیار دینار قەرزداری پارەی كارەبای نیشتیمانین، بۆ ئەوەی قەرزی سەر هاووڵاتییان سووك بكەین لە گەڕاندنەوەی ئەم قەرزەی لەسەریانە، كردوومانەتە قست بۆیان".

گوتیشی: "بۆ بنبڕكردنی ئەم زێدۆڕۆییانەی كراونەتە سەر كارەبای نیشتیمانی، ئێستا لە شاری هەولێر دەست كراوە بە دانانی پێوەری زیرەك و دوای ئەوەش لە سنوورەكەی ئێمە دەست بە دانانی ئەم پێوەرانە دەكرێت".











باسنيوز
Top