لە سلێمانی شۆفێری تەکسییەک بە تۆمەتی گێچەڵی سێکسی دەستگیر کرا

لە سلێمانی شۆفێری تەکسییەک بە تۆمەتی گێچەڵی سێکسی دەستگیر کرا
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکاری دراوی ڕاگەیاند و ئەوەشی ئاشکرا کرد کە شۆفێرێکی تاکسی بەتۆمەتی گێچەڵی سێکسی بە کچێک، دەستگیر کراوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٨⁄٧⁄٢٠١٩، نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند، ھێزەکانی پۆلیس باندێکی ساختەکردنی پارەی بیانی و بەکارھێنان و بازرگانیکردنی بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کردووە و لەکاتی دەستگیرکردنەکەشدا دەست بەسەر بڕێکی زۆری دۆلار و یۆرۆدا گیراوە.

ڕوونیشی کردەوە، ئەو باندەی کە دەستگیرکراون، حەشیش و کریستاڵ و ماددەی ھۆشبەریان پێ بووە، ھەروەھا لە چەند مارکێت و بەنزینخانەکەیدا بڕێکی پارەکەیان خەرج کردووە، بەڵام دواتر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاماژەی ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”شۆفێرێکی تاکسی ھەوڵی داوە دەسترێژی بکاتە سەر کچێک، جگە لەوەش گێچەڵی سێکسی پێ کردووە، کچەکەی ڕووبەڕووی لێدان و توندوتیژی کردووەتەوە، بەڵام کچەکە سکاڵای تۆمار کردووە، دواتر شۆفێری تاکسییەکە بە بڕیاری دادوەر لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە دەستگیر کراوە“.










باسنيوز
Top