سلێمانی.. لەڕێگەی تیم مۆبایلەوە پاسپۆرت بۆ نەخۆشان دەردەکرێت
پەیجی تایبەتی بەڕێوبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، بۆ زیاتر خزمەتگەیاندن بە ھاووڵاتبیانی پارێزگای سلێمانی، لە ڕێگەی (تیم مۆبایل)ەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 8/7/2019، لە لایەن نەقیب محەمەد عومەر عەزۆ، لێپرسراوی تیم مۆبایلەوە، سەردانی ھاووڵاتییەکی نەخۆش کرا لە گەڕەکی (زەرگەتە)ی سلێمانی و سەرجەم کاروباری پێدانی پاسپۆرتی بۆ جێبەجێ کرا.
پاسپۆڕتی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمەکەیان ڕۆژانە سەردانی ئەو ھاووڵاتییانە دەکات، کە دووچاری نەخۆشیی سەخت بوونەتەوە و ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت بکەن، ئەوان لەڕێگەی تیمەکەیانەوە سەرجەم پێداویستییەکانی پێدانی پاسپۆرتیان بۆ دەردەکەن.
باسنيوز
