پەرلەمان یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی کوردستانی هه‌موار كرد
دوای هه‌مواركردنی یاساكه، ماف دراوه‌ته کەسانی دەرەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ پۆستی پارێزگار به‌ربژێر بكه‌ن.
ماوەی ساڵێکە ئەنجومەنی پارێزگاکان ماوەی یاساییان بەسەر چووە و کەوتوونەتە نێو بۆشایی یاساییەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا چه‌ند ماددەیەکی پەیوەست بە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەموار كرده‌وه.
له دانیشتنه‌كه‌دا 80 په‌رله‌مانتار ده‌نگی له به‌رژوه‌ندیی هه‌مواره‌كه دا و 20 په‌رله‌مانتاری دیكه‌ش دژی وه‌ستانه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆسه‌كه كۆتایی هات، ڤاڵا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی پەسندکردنی یاساکەی لە گەلی کوردستان کرد.
باسنيوز
