ڕۆژی چوارشەممە مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکوومەت سوێندی یاسایی دەخوات
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەی بە مەبەستی متمانەدان بە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.
بەپێی دەقی ئەو بەرنامەیەی کار، دانیشتنی ژمارە ١٣ی ئاسایی ڕۆژی چوارشه‌مه ١٠ی ٧ی ٢٠١٩ی پەرلەمانی کوردستان، تێیدا متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەت دەدرێت و هەمان ڕۆژ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و وەزیرەکان سوێندی یاسایی دەخۆن.
بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش بەم شێوەیە دەبێت:
یه‌كه‌م:
1 - متمانه‌دان به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه به‌بڕیارى ژماره (7)ى ساڵی 2019 له په‌رله‌مانی كوردستان ناوزه‌ندكراو به‌فه‌رمانى ژماره (1)ى ساڵی 2019ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ى نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان.
2 - خوێندنه‌وه‌ى ناوى وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن راسپیردراوى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌پێی بڕگه‌ی (4)ى ماده‌ى (په‌نجاو شه‌ش) له یاسای ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و متمانه‌دان پێیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: سوێندخواردنی به‌ڕێز سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی وه‌زاریی نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ماده‌ى (6) له یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ى كابینه‌ی وه‌زاریی نۆیه‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
باسنيوز
