سەرۆکی پەرلەمان سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان بانگهێشت دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی ڕۆژی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دەستنیشان کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی ٧ی ٢٠١٩، د. ڤاڵا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی ئەندامانی پەرلەمانی بۆ دانیشتنی ژمارە ١٣ی ئاسایی، ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد و بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کرد کە کاتژمێر ١١ی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ٧ی ٢٠١٩ ئامادە بن.
پێشتر مەحموود محەمەد، گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رای گەیاندبوو کە دانیشتنی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێی حکوومەت لە ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەدا ئەنجام دەدرێت.
باسنيوز
