ھێڤیدار ئەحمەد: پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتیە و کاندیدیان پێشکەش کردووە.
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە بەپێی ڕێککەوتنی حزبەکەی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە کەسێکی یەکێتی دەدرێت و ڤالا فەرید دەست لەکاری پەرلەمانتاری دەکێشێتەوە.
ھێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتیە و کاندیدیان پێشکەش کردووە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، سەرۆکی ئێستای پەرلەمان کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ پۆستی وەزیری داد، بۆیە دەست لەکاری پەرلەمانتاریش دەکێشێتەوە.
لە بارەی متمانەدا بە سەرۆکی تازەی پەرلەمان، هێڤیدار ئەحمەد ڕای گەیاند: ”دوای متمانەدان بە حکوومەت، پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و سەرۆکی نوێی پەرلەمان ھەڵدەبژێردرێت“.
پێشتر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی خۆیدا بڕیاری دا، ڕێواز فایەق بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کاندید بکات.
باسنيوز
