ئامینە زکری، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی: پارتی خۆی بە خاوەنی هەموو کوردستان دەزانێ
پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دڵنیایی دەداتە خەڵکی سنووری پارێزگای دهۆک.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە، کە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ وەزیرێکی خەڵکی دهۆکی تێدا نییە.
ئامینە زکری، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی، کە خەڵکی شاری زاخۆیە لە سنووری پارێزگای دهۆک، رایگەیاندووە، ”پارتی خۆی بە خاوەنی هەموو کوردستان دەزانێ“.
لەبارەی دەنگۆی نەبوونی هیچ کەسێکی خەڵکی دهۆک لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامینە زکری رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانە راست نینە و خەڵکی دهۆک و هەموو ناوچەکانی کوردستان لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتدا دەبن.
باسنیوز
